![]() هونه‌ر محمد محمدأمين سه‌رۆك به‌ش | کورتەیەک لەسەر بەش / بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ، سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى كۆنترین بەشى پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخانه، خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت ،دەکەویتە سەرەتاى شارى دەربەندیخان لەلایەن ستافێکی مامۆستایانی پەیمانگا و چەندین مامۆستاى شارەزا و تایبەتمەند لە وانەكان كەلە دەرەوەى قەزاكە بەسەردانكردن دێن وانەکان بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە دەوترێتەوە ئەم پەیمانگا له رووی زانستیه‌وه توانیویه‌تی خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به خوێندكاران بكات و چه‌ندین كاری نوێ و شێوازی پێشكه‌وتوو له پرۆسه‌ی فێركردندا پێشكه‌ش بكات، كه جگه له شكۆدان به پرۆسه‌ی خوێندن وێنایه‌كی نوێشی به‌خشیوه‌ته معریفه خوازی له پەیمانگاكەداله وانه: كه سه‌رجه‌م كاره پراكتیكیه‌كانی بانكی و ژمێریاری به شێوه‌یه‌كی پراكیتكی له لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زاوه به خوێندكاران ده‌وترێته‌وه، خوێندكارانی پەیمانگامان له رێی سه‌ردان وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌یدانی و گفتگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان وكۆمپانیا گه‌وره‌كاندا، لایه‌نه پراكتیكیه‌كانی زانستی كارگێری و ژمێریارى وه‌رده‌گرن و ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له چوار چێوه‌ی پسپۆری خۆیاندا شاره‌زایی په‌یدابكه‌ن.بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بواری فێرکردن وبەردەوام بون لەسەر بونیادنانی بەرنامەو پرۆگرامی فێرکردن وڕاهێنان بۆ بەدەستهێنانی لێهاتویی و شارەزایی زانیاری زیاتری زانستی ژمێریاری جێبەجێکردنی لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی. کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش / ئەم بەشە لەساڵی خوێندنی (2006 - 2007 ) دامەزراوە بەناوی بەشی ژمێریاری، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوەکەیدا نەکراوە ،تا ئێستا چەندین دەرچووى هه یە . په‌یام: پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی پسپۆر و شاره‌زا له بوارى ژمێریاری و كارگێڕی كار و پێشكهشكردنیكهسانی خاوه‌ن پسپۆری به بازاڕی كار. ئامانج: گونجاندنی ژینگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی بۆ:
ئامانجى کردنەوەى بەش/
گرنگى بەشی ژمێریاری نێو گۆمەڵگادا و لە بازاردا /
ستافى ئه‌كاديمى به‌ش/
ستافى به‌ش/ هونه‌ر محمد محمد أمين سه‌رۆك به‌ش Honar.mohammed@spu.edu.iq قادر صالح محمد بڕيارده‌رى به‌ش کۆرس مۆدیولەکانى بەش / قۆناغى يه‌كه‌م:
قۆناغى دووه‌م:
|
به‌شه‌كانى په‌يمانگا >