پهیامی بهش : 1-دەستەبەرکردنى پەروەردەیەکى زۆرباش لەم سەردەمى پێشکەوتنى تەکنەلۆجێدا وە خۆێندکاران ئامادە بکەین وەک شارەزاى کۆمپیوتەر لەبوارەکانى پیشەسازى و حکومەت و ئەکادیمى . 2-پێشخستنى لایەنى (تیۆرى پراکتیکى ) و هەموو بوارەکانى ترى کۆمپیوتەر لە ڕێگاى ئەنجامدانى توێژینەوەى ناوخۆى و دەرەکى لەلایەن بەش و خوێندکارانەوە . 3-یارمەتى دانى کۆمەڵگە بەبەشدارى کردن و هاندانى زیاتر بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا بۆ ئیش وکارەکان دیدی بهش : 1- بەشى زانستى کۆمیوتەر هەوڵ دەدات بۆ ئەوەى پێشەنگ بێت لە فێرکردن و توێژینەوەى زانستى و کارى هاوبەش(ئینتور نشیپ) لەگەڵ هاوبەشەکاندا بۆ باشترکردنى داهاتووى کوردستان ،دەرچووان فێردەکرێن لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتیەوە لە ئاستى پێداویستیەکانى بازاڕى کار لەکەرتى گشتى و تایبەتدا . 2- لە زانستى کۆمپیوتەر هەموو بوارەکانى ئەکادیمى و پیشەسازى و حکومى داگیر کردووە کاریگەریەکەشى هەمیشە لەزیادبوندایە . 3- لە ڕێگاى ئەنجامدانى تویژینەوەو پەروەردەوە بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە جیهاندا دەناسرێت وە کاریگەرى باشى دەبێت بۆ زیاتر هێنانە کایەى جێ بەجێکردنەکانى کۆمپیوتەر لە کۆمەڵگەدا . ئامانجهکان : 1- فێرکردنى خوێندکارانى دیبلۆمى تەکنیکى (دوو ساڵ) 2- ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و سازدانى کۆنفرانسى و ۆرکشۆپ لە بوارە جیاوەزەکاندا بە مەبەستى پێشخستنى زانست و تەکنە لۆجیا و پەرەپێدانى کۆمەڵایەتى و ئابورى کوردستان . 3- بەشداری کردن لە پەرەپێدانى شارەزاى تەکنیکى لە ڕێگەى بەرنامەى کورت خایەنەوە بەمەبەستى زیادکردنى هەلى بەکارخستنى گەنجان 4- نوێکردنەوەى شوێن و ئامێرو بەرنامەکانى خوێندن و سەرچاوە مرۆییەکان لەبەر ڕۆشنایى پێداویستیکانى کۆمەڵگەو پێش کەوتنى زانست و تەکنەلۆجیا. 5- بەشدارى کردن لە زیادکردنى هەلى کار بۆ دەرچوان و گەنجانى تازە کار لە ڕێگەى کردنەوەى سەنتەرى خزمەت گوزارى بۆ کارى ڕێنیشاندان و ڕاوێژکارى و ڕاهێنان وە هاوکارى تر . 6- بەهێزکردنى پەیوەندنى زانستى و ڕۆشنبیرى لەگەڵ ڕیکخراوە ناو خۆیى و نێو دەوڵەتیەکاندا. |