بهشى زانستى كۆمپيوتهر
زانستى كۆمپيوتهر:
كورتەیەك لەسەر بەش:
بەشی زانستی كۆمپیوتەر لە ساڵی 2016 – 2017 فەرمانی كردنەوەی دەرچووە و لـــــە هەمان ساڵدا خوێندكاران توانیان لەم بەشەدا بخوێنن، بــــۆ ساڵــــــی 2018 – 2019 یەكەم پۆلە خوێندكار بە سەركەوتوویی ئەم بەشە تەواو دەكەن و بڕوانامەی دەرچونیان پێدەدرێت.
بەشی زانستی كۆمپیوتەر لە پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان، خوێندن تێیدا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و خوێندكاران پاش بڕینی هەردوو قۆناغەكە بە سەركەوتوویی ئەوا دەبنە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم لە بواری زانستی كۆمپیوتەر.
پهیامی بهش :
دەستەبەرکردنى پەروەردەیەکى زۆرباش لەم سەردەمى پێشکەوتنى تەکنەلۆجێدا، وە خۆێندکاران ئامادە بکەین وەک شارەزاى کۆمپیوتەر لەبوارەکانى ئەکادیمى وتهكنيكى وبۆ پێشخستنى كهرتى تايبهت و حکومى.
پێشخستنى لایەنى (تیۆرى و پراکتیکى ) کۆمپیوتەر لە ڕێگاى ئەنجامدانى سيمينار وتوێژینەوەى ناوخۆى و دەرەکى لەلایەن بەش و خوێندکارانەوە.
یارمەتى دانى کۆمەڵگە بە بەشداريکردن و هاندانى زیاتر بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا بۆبهڕێكردنى ئیش وکارى تايبهتى و دامهزراوهكانيان.
دیدی بهش :
بەشى زانستى کۆمیوتەرهەوڵ دەدات بۆئەوەى پێشەنگ بێت لە فێرکردن و توێژینەوەى زانستى و کارى هاوبەش(ئینتورنشیپ) لەگەڵ هاوبەشەکاندا بۆ باشترکردنى داهاتووى کوردستان، دەرچووان فێردەکرێن لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتیەوە لە ئاستى پێداویستیەکانى بازاڕى کار لە کەرتى گشتى و تایبەتدا.
كۆمپيوتهر هەموو بوارەکانى ئەکادیمى و پیشەسازى و حکومى داگیرکردووە کاریگەریەکەشى هەمیشە لەزیادبوندایە.
لە ڕێگاى ئەنجامدانى تویژینەوە و پەروەردەوە بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە جیهاندا دەناسرێت وە کاریگەرى باشى دەبێت بۆ زیاتر هێنانە کایەى جێ بەجێکردنەکانى (تـطبيقات) کۆمپیوتەر لە کۆمەڵگەدا.
ئامانجهکان :
§ فێرکردنى خوێندکارانى دیبلۆمى تەکنیکى (دوو ساڵ).
§ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و سازدانى کۆنفرانس و ۆرکشۆپ لە بوارە جیاوەزەکاندا بە مەبەستى پێشخستنى زانست و تەکنە لۆجیا و پەرەپێدانى کۆمەڵایەتى و ئابورى کوردستان.
§ بەشداری کردن لە پەرەپێدانى شارەزاى تەکنیکى لە ڕێگەى بەرنامەى کورت خایەنەوە بەمەبەستى زیادکردنى هەلى بەکارخستنى گەنجان.
§ نوێکردنەوەى شوێن و ئامێر و بەرنامەکانى خوێندن و سەرچاوە مرۆییەکان لەبەر ڕۆشنایى پێداویستیکانى کۆمەڵگەو پێش کەوتنى زانست و تەکنەلۆجیا.
§ بەشدارى کردن لە زیادکردنى هەلى کار بۆ دەرچوان و گەنجانى تازە کار لە ڕێگەى کردنەوەى سەنتەرى خزمەت گوزارى بۆ کارى ڕێنیشاندان و ڕاوێژکارى و ڕاهێنان وە هاوکارى تر.
§ بەهێزکردنى پەیوەندنى زانستى و ڕۆشنبیرى لەگەڵ ڕیکخراوە ناو خۆیى و نێو دەوڵەتیەکاندا.
ناوی ستافی بەش (ئەكادیمی):
Sirwan Muhamad Aziz
Ali Baram Muhamad
Hiba Adnan Ahmad
Farouq Sabir Muhamad
Burhan Muhamad Muhamad
ناوی بەرپرسی بەش و ژمارەی پەیوەندیكردن و ئیمەیلی زانكۆ:
سیروان محمد عزیز سهرۆك بهش 07702297718 --- sirwan.hamafaraj@spu.edu.iq
سامان جبار قادر بڕیاردەری بەش
ئەنجومەنی بەش:
سیروان محمد عزیز سەرۆكی ئەنجومەن
علی بارام محمد ئەندام
سامان جبار قادر ئەندام
كۆرس مۆدیولەكانی بەش بۆ هەردوو قۆناغ:
قۆناغى يهكهم:
قۆناغى دووهم