بهشى كارهبا
کورتەیەک لەسەر بەش
بەشی کارەبا سەربە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان - زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە وە ماوەی خوێندن لەبەشی کارەبا دوو ساڵە وە ئەم پەیمانگایە لەشاری دەربەندیخانە.
بەشی کارەبا لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بۆ یەکەم جار لەساڵی ٢٠٠٥ - ٢٠٠٦ کراوەتەوە وە هەر لەسەرەتاوە بەناوی بەشی کارەباوە کراوەتەوە هەتاوەکو ئێستا هەر بەو ناوەوە خوێندن تیایدا بەردەوامە بەڵام لەساڵی دواتر واتە ساڵی ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧ خوێندکاری وەرگرتووە وە یەکەم وەجبەی دەرچوونی خوێندکاران لە بەشی کارەبا ژمارەیان ١٢ خوێندکاربووە لەساڵی ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨.
پەیامی بەش
پەیامی بەشی کارەبا ئامادەکردنی خوێندکارانە بەزانست و زانیارییەکی بەرفراوان و تواناو لێهاتوویەکی باش وەکو کادرێکی تەکنیکی سەرکەوتوو لەبواری تەکنەلۆجیایی کارەبا کەتوانای ئیشکردنیان هەبێت لەهەریەکە لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان...
لەکەرتی گشتی (وەکو وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبایی شارەکان بەڕێوبەرایەتی چاکسازی ئامێرە کارەباییەکان) وە لە کەرتی تایبەت (وەکو کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و کۆمپانیاکانی گەیاندن و وەرشەکانی چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکان و دامەزراندنی کارەبایی ماڵان و باڵەخانەکان و کارگەکان و سەرجەم دەزگا ودامەزراوەکانی تر کە پێوستیان بەکادری تەکنیکیە لە بواری کارەبا) لە هەرێمی کوردستان.
دیدی بەش
دیدی بەشی کارەبا تێگەشتنە لەڕەهەندە جیاوازەکانی تەکنەلۆجیایی کارەبا وە دروستکردنی پردی پەیوەندیە لەنێوان پەیمانگاکانی فێربوون و سەرجەم دەزگاو دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەت لەبواری کارەبا وەفێرکردنی خوێندکارە لەسەر بنچینەی سەرەکی سوڕەکانی کارەباو ئەلیکترۆنیک بەشێوازی تیۆری و پراکتیکی.
ئامانجى کردنەوەى بەش
ئامانج لە کردنەوەی بەشی کارەبا لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پێگەیاندنی کادری تەکنیکی و برەودانە بە کارو تەکنیکی کارەبا لەسنوری جوگرافی ناوچەکە بەگشتی و دەربەندیخان بەتایبەتی وەهەروەها بەهۆی هەبوونی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایی دەربەندیخان لە ناوچەکە دەرفەتێکی باشە بۆ زیاتر شارەزابوونی خێندکاران و دەرچووانی ئەم بەشە.
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ /
شۆڕش کریم احمد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر [مامۆستای یاریدەدەر]
ژمارەی مۆبایل / 07501906682)) ((07740875069
Email/ shorsh.ahmed@spu.edu.iq
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)/
1. شۆڕش کریم احمد [سەرۆکی ئەنجومەنی بەش]
2. عثمان حسن احمد [بڕیاردەرى ئەنجومەنی بەش]
3. دانا کریم حمید [ئەندامی ئەنجومەنی بەش]
٤. خالد حسین میکائیل [ئەندامی ئەنجومەنی بەش]
ناوی سیانی ستافی بەشی کارەبا /
١. شۆڕش کریم احمد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر [مامۆستای یاریدەدەر]
٢. عثمان حسن احمد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر [ئەندازیار]
٣. دانا کریم حمید هەڵگری بڕوانامەی ماستەر [ئەندازیار]
٤. خالد حسین میکائیل هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریس [ئەندازیار]
٥. عمر احمد حمە امین هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم [یاریدەدەری وانەبێژ]
٦. عطا عبداللە عبدالکریم هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم [یاریدەدەری وانەبێژ]
٧. شادان محمد نادرهەڵگری بڕوانامەی دبلۆم [یاریدەدەری وانەبێژ]
٨. شەونم محمد طاهرهەڵگری بڕوانامەی دبلۆم [یاریدەدەری وانەبێژ[
٩. بۆکان عمر محمود هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم [یاریدەدەری وانەبێژ[
١٠. منیرە عزیز فتاح هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم [یاریدەدەری وانەبێژ[
کۆرس مۆدیولەکانى Course Modules بەش
شۆڕش كريم أحمد
سهرۆك بهش