به‌شى ژمێريارى

ئامانج:

گونجاندنی ژینگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی بۆ:

  1. ئاماده‌كردن و ره‌خساندنی هه‌‌ل و مه‌‌رجی زانستی و ئه‌‌كادیمی له‌‌ڕیَگه‌‌ی ده‌‌سته‌‌به‌‌ركردنی توانا مرۆییه‌كان و پرۆگرامی هونه‌‌ری و كارگیَڕی.

  2. هاندان وگرنگیدان به‌ تویَژینه‌وه‌‌ی زانستی له‌ لایه‌ن مامۆستایان وخویَندكاران له‌ بواری تیوری و پراكتیكی.

  3. به‌‌شداری كردنی كارا له‌ گه‌‌شه‌‌پیَدانی كۆمه‌‌ڵگه‌دا.

  4. پیَشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كیَشه‌ دارایی وئابوری و كارگیَڕیه‌كان.

  5. بره‌ودان به‌ بواری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ئامانجی گه‌شه‌پیَدانی كه‌سایه‌تی خوێندکار.

ئامانجى کردنەوەى بەش/

  • پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ژمێریاری بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی ژمێریاری(دوو ساڵ ) بۆ ئەو خوێنکارانەی ئارەزوو مەندن بروانامەی دیبلۆم بەدەست بهێنن بره‌ودان به‌ بواری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ئامانجی گه‌شه‌پیَدانی كه‌سایه‌تی خوێندکار.

    • ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و تایبەتییەکان.

    • پیَشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كیَشه‌ دارایی وئابوری و كارگیَڕیه‌كان

    • هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکان و بۆ گەشەپێدانیان و بەرەوپێشبردنیان و بە ڕێگای ڕاوێژکاری و زانستی لە بوارە ژمێریاریدا.

    • بەشداریکردن لە زیادکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان و گەنجانی تازە کار لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە کەرتەکانەوە بۆ کاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی ژمێریاری وە هاوکاری تر.

    • هاندان وگرنگیدان به‌ تویَژینه‌وه‌‌ی زانستی له‌ لایه‌ن مامۆستایان وخویَندكاران له‌ بواری تیوری و پراكتیكی

گرنگى بەشی ژمێریاری نێو گۆمەڵگادا و لە بازاردا /

  • ئەنجامدانی شیکاری ژمێریاری لە کۆمپانیاکان .

    • چارەسەرکردنی کێشە دارایی وژمێریاریەکانی حکومی و نا حکومییەکان.

    • توانای بەکارهێنان و کارپێکردنی هەبیت لە ئامێرەکانی تایبەت بە زانستە ژمێریاری.

    • ژمێریاری زمانی بازرگانییە و لە جیهانی گەشەکردووی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە گەیاندنی زانیارییە داراییەکان بۆ بە پشت بەستن بەم زانستە دەتوانن بڕیاری ڕاست و دروست لەبارەی بابەتە ئابوورییەکانەوە بدەن.

ستافى ئه‌كاديمى به‌ش/

کورتەیەک لەسەر بەش /

بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ، سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى كۆنترین بەشى پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخانه، خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت ،دەکەویتە سەرەتاى شارى دەربەندیخان لەلایەن ستافێکی مامۆستایانی پەیمانگا و چەندین مامۆستاى شارەزا و تایبەتمەند لە وانەكان كەلە دەرەوەى قەزاكە بەسەردانكردن دێن وانەکان بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە دەوترێتەوە ئەم پەیمانگا له‌ رووی زانستیه‌وه‌ توانیویه‌تی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ پێشكه‌ش به‌ خوێندكاران بكات و چه‌ندین كاری نوێ و شێوازی پێشكه‌وتوو له‌ پرۆسه‌ی فێركردندا پێشكه‌ش بكات، كه‌ جگه‌ له‌ شكۆدان به‌ پرۆسه‌ی خوێندن وێنایه‌كی نوێشی به‌خشیوه‌ته‌ معریفه‌ خوازی له‌ پەیمانگاكەداله‌ وانه‌: كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌ پراكتیكیه‌كانی بانكی و ژمێریاری به‌ شێوه‌یه‌كی پراكیتكی له‌ لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زاوه‌ به‌ خوێندكاران ده‌وترێته‌وه‌، خوێندكارانی پەیمانگامان له‌ رێی سه‌ردان وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌یدانی و گفتگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان وكۆمپانیا گه‌وره‌كاندا، لایه‌نه‌ پراكتیكیه‌كانی زانستی كارگێری و ژمێریارى وه‌رده‌گرن و ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چوار چێوه‌ی پسپۆری خۆیاندا شاره‌زایی په‌یدابكه‌ن.بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بواری فێرکردن وبەردەوام بون لەسەر بونیادنانی بەرنامەو پرۆگرامی فێرکردن وڕاهێنان بۆ بەدەستهێنانی لێهاتویی و شارەزایی زانیاری زیاتری زانستی ژمێریاری جێبەجێکردنی لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی.

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش /

ئەم بەشە لەساڵی خوێندنی (2006 - 2007 ) دامەزراوە بەناوی بەشی ژمێریاری، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوەکەیدا نەکراوە ،تا ئێستا چەندین دەرچووى هه یە .

په‌یام:

پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی پسپۆر و شاره‌زا له‌ بوارى ژمێریاری و كارگێڕی كار و پێشكه‌شكردنیكه‌سانی خاوه‌ن پسپۆری به‌ بازاڕی كار.

هونه‌ر محمد محمدأمين

سه‌رۆك به‌ش

ستافى به‌ش/

هونه‌ر محمد محمد أمين سه‌رۆك به‌ش Honar.mohammed@spu.edu.iq

قادر صالح محمد بڕيارده‌رى به‌ش

کۆرس مۆدیولەکانى بەش /

قۆناغى يه‌كه‌م:

قۆناغى دووه‌م: