به‌ڕێز ڕاگر
پڕۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر د. سالم نعمت عزيز
سڵاوى زانست ...
پهيمانگاى ته‌كنيكى ده‌ربه‌نديخان له‌سه‌ر پێشنيارى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى ژماره 3ن - 2312 لـــــه 29-9-2005 و به‌فه‌رمانى ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنيكى كوردستان ژماره 4123 لـــــه 9-10-2005 دامه‌زراوه.
له سه‌ره‌تادا به هه‌ردوو به‌شى كاره‌با و ژمێريارى ده‌رگاى خوێندنى كرده‌وه به‌ڕووى خوێندكاران‌دا و له ساڵى 2006 - 2007 يه‌كه‌م پۆلى خوێندكارانى وه‌رگرت كه ژماره‌يان 90 خوێندكار بوو.
له ئێستادا په‌يمانگا خاوه‌نى شه‌ش به‌شى زانستييه كه بريتين له به‌شه‌كانى (ژمێريارى - كاره‌با - كارگێڕى كار - ڕووپێوى - په‌رستيارى - زانستى كۆمپيوته‌ر).
تائێستا ( 3406 ) خوێندكار له‌م په‌يمانگايه بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنيكى له بواره‌كانى خۆيان‌دا به‌ده‌ست هێناوه و له ئێستاشدا (1075) خوێندكار له هه‌ر شه‌ش به‌شه زانستييهكه سه‌رقاڵى خوێندنن (به‌يانيان و ئێواران). وه په‌يمانگا خاوه‌نى سێ باڵه‌خانه‌ى سه‌ره‌كييه و كه دوو به‌شه ناوخۆيى كچان و كوڕانن، وه باله‌خانه‌ى سه‌ره‌كى په‌يمانگا كه بريتييه له ڕاگرايه‌تى په‌يمانگا و هۆبه و يه‌كه كارگێڕى و داراييه‌كان و سه‌نته‌رى كۆمپيوته‌ر و ئينته‌رنێت و كتێبخانه و هۆڵى خوێندنه‌وه و هۆڵى سيمينار و بۆنه تايبه‌تييه‌كان هه‌روه‌ها تاقيگه و هۆڵه‌كانى خوێندنى به‌شه جياجياكان كه ژماره‌يان (13) هۆڵى خوێندن و (12) تاقيگه‌يه به ته‌واوى كه‌ره‌سته و پێداويستييهكانهى خوێندنه‌وه.
ئێمه وه‌ك ڕاگرايه‌تى په‌يمانگا به هه‌موو شێوهازێك له خزمه‌ت پرۆسه‌ى خوێندن و خوێندكارانداين. چونكه پهيمانگاى ته‌كنيكى ده‌ربه‌نديخان وه‌ك شورايه‌كى مهعريفى و زانستى تاكه ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ى ئه‌كاديمى خوێندنى باڵايه له شارى ده‌ربه‌نديخان و چه‌ندين كادرى مامناوه‌ندى پێگه‌ياندووه له چه‌ند بوارى جياوازدابۆ خزمه‌تكردن به بازاڕى كارى ده‌ربه‌نديخان و ناوچه‌كه و هه‌موو كوردستان