بهشى كارگێڕى كار
دةربارةي بەش
بەشی کارگێڕی کار یەكێكە لەبەشە تایبەتمەندەكانی بواری كارگێڕی و سەر بە ثةيمانكاى تةكنيكى دةربةنديخان، ساڵی 2011-2012 دامەزراوە، یەكەمین گوژمەی خوێندكارانی لە ساڵی خوێندنی 2011-2012 بة خويَندنى بةيانيان و ئيَوارانةوة وةركرتووة كة زمارةيان (110) خويندكار بووة. بەشی کارگێڕی کار بەردەوام هەوڵیداوە پێشەنگ بێت و لێهاتوویی و خۆنەویستی بكاتە دروشمی بەشەكەی بە پشتبەستن بەتواناو لێهاتنی كادرەكانی تا بگاتە بەرزترین ئاستی كواڵیتی و سووربوون لەسەر گەیاندنی پەیامی زانكۆو كۆلێج و بەش بەسەرجەم هاوبەشەكانی. بەشی كارگێڕی كار لة بةيمانكاى تةكنيكى دةربةنديخان بە پڕۆگرامێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەڕەشە هەنووكەییانەی ژینگەی كارگێڕی . ئەم بەرنامەیە دیزاینكراوە تا زانیاری و كارامەیی پێویست ببەخشێتە قوتابی و خوێندكارانی كارگێڕی , كە كۆمەڵێك تەكنیك و ئامرازی شیكردنەوەیی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كارە جیاوازەكان لەخۆ گرتوە لەگەڵ داڕشتن و جێبەجێكردنی ستراتیژیەكانی كار هەروەها تێگەیشتن لە پیشە كارگێڕیەكان . ئەو سەركردانەی متمانەیان بەخۆ هەیە و جیاوازن لەكەسانی تر لە چارەسەركردنی گرفتەكان , ئەو بەڕێوەبەرانەی ئامادەكراون لە رووی توانایان لە بواری شیكردنەوە و بیركردنەوەی داهێنانكارانە بریتین لە بەرهەمی سەرەكی ئەم پڕۆگرام و بەرنامەیە . چونكە بەبێ بڕیاری دروست و بەڕێوەبردنی باشی بەڕێوەبەر ئەوا دامەزراوە شكست دێنێت . ئەم بەشە دەرچووانی هەردوو ئامادەیی زانستی و وێژەیی وەردەگرێت لەگەڵ دەرچووانی ئامادەیی بازرگانی .
ئامانجى بەش
1- ئامادەكردنی دەرچوانی شیاو كە هەڵگری كارامەیی پیشەیی و توێژینەوەیین تا هەڵسن بە ئەركەكانیان لە بواری كارگێڕی كار لە دام و دەزگا گشتی و تایبەتەكان.
2- پەرەدان بە تایبەتمەندی و كارامەییەكان لە داهێنان و نوێخوازی بۆ رابەرانی كاری دوارۆژ.
3- پێشكەشكردنی فێركردنێكی زانكۆیی نایاب لە بواری زانستی كارگێڕیكاردا بة شيَوازيَك كە رێك بێت لەگەڵ پێوەرەكانی پاڵپشت گرتن و باشی.
4- دەوڵەمەند كردنی مەعریفەت و بەشداریكردن لە پێشكەوتنی زانستی لە بواری كارگێڕی كار لەرێی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی , هاوڕێ بوون لەگەڵ گەشەكردنی زانستی كارگێڕی كار.
5- ئەنجامدانی كۆڕ و بازنەی خوێندن و كۆنفرانس لە بواری پسپۆڕی بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەمەڕ چەند بابەتێكی سەردەمیانە , یان چەند گرفتێك لە واقیعی زانستی.
6- ئامادە كردنی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی تایبەت , لەگەڵ جەخت كردنە سەر ئەو توێژینەوە پراكتیكیانەی كە چارەسەری بۆ گرفتە زانستیەكان پێشكەش دەكات.
7- وەڵامدانەوەی پێداویستیەكانی پەرەسەندن لەو هێزە مرۆییانەی كە ئامادەكراون لە بواری كارگێڕی كار و پێویستی بە ئاستێكی بەرز هەیە بۆ ئەداكردنی پسپۆڕیێكی سەردەمیانە.
8- ئامانجی ئەم بەشە پێگەیاندنی کادری پسپۆڕە لەبواری كارگێڕی كاردا تا بتوانن پێویستیەكانی بازاڕ پڕبكەنەوە
ثةيامي بةش
ئەم بەشە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا هەڵدەستێت بەڕاهێنانی خوێندكارەكانی و ئاشناكردنیان بە چەندین بواری گرنگی کارگێڕی بۆ ئەوەی خوێندكار بتوانێت پەرە بەتوانا هزريەكانی بدات و سەركەوتووانە پلانسازی بكات لەسەرجەم بوارەكانداو توانای شیكاری و بڕیار وەرگرتنی هەبێت بەشێوەیەكی كارا. تاسەرەنجام بتوانێت ببێتە فاكتەرێكی ئیجابی بۆ خۆی و كۆمەڵگهكەی. بەم شێوەیە خوێندكار پاش دەرچوونی هەلیكار لەبەردەمیدا كراوە دەبێت و لەتوانایدایە بەپلەكانی ڕێڕەوی وەزیفیدا بەخێرایی سەركەوێت و جێدەستی خۆی دیاری بكات.
طرنطي بةش
جیاوازبوون و پێشەنگ بوون ، بوون بەسەرچاوەى زانستی لە زانستی کارگێری كار و شيَوازى بةرِيَوةبردنى نويَدا. بەشی كارگێڕی كار لة بةيمانكاى تةكنيكى دةربةنديخان بە پڕۆگرامێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەڕەشە هەنووكەییانەی ژینگەی كارگێڕی . ئەم بەرنامەیە دیزاینكراوە تا زانیاری و كارامەیی پێویست ببەخشێتە قوتابی و خوێندكارانی كارگێڕی , كە كۆمەڵێك تەكنیك و ئامرازی شیكردنەوەیی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كارە جیاوازەكان لەخۆ گرتوە لەگەڵ داڕشتن و جێبەجێكردنی ستراتیژیەكانی كار هەروەها تێگەیشتن لە پیشە كارگێڕیەكان . ئەو سەركردانەی متمانەیان بەخۆ هەیە و جیاوازن لەكەسانی تر لە چارەسەركردنی گرفتەكان , ئەو بەڕێوەبەرانەی ئامادەكراون لە رووی توانایان لە بواری شیكردنەوە و بیركردنەوەی داهێنانكارانە بریتین لە بەرهەمی سەرەكی ئەم پڕۆگرام و بەرنامەیە . چونكە بەبێ بڕیاری دروست و بەڕێوەبردنی باشی بەڕێوەبەر ئەوا دامەزراوە شكست دێنێت . ئەم بەشە دەرچووانی هەردوو ئامادەیی زانستی و وێژەیی وەردەگرێت لەگەڵ دەرچووانی ئامادەیی بازرگانی.
ستافى ئەکادیمى بەش
1- عباس محمود احمد / ماستر
2- ئامانج محمد احمد / ماستر
3- فاروق صابر محمد / ماستر
4- نةبةرد عبدالله شريف / ماستر
5- صبا عبد المنعم علي / دبلومي بالا
عباس محمود احمد / ماموَستاي ياريدةدةر abbas.ahmed@spu.edu.iq 07702623977
ئامانج محمد احمد / ماموَستاي ياريدةدةر
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)/
1- عباس محمود احمد سةروك
2- ئامانج محمد احمد ئةندام
3- فاروق صابر محمد ئةندام
کۆرس مۆدیولەکانى Course Modules بەش
عباس محمود أحمد
سهرۆك بهش