به‌شى په‌رستارى

کورتەیەک لەسەر بەش:

بەشى پەرستارى لەپەیمانگاى تەكنیكى دەربندیخان سەر بە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى یە. خوێندن لەم بەشەدا دوو ساڵە, دەرچووى ئەم بەشە دەبێتە پەرستار و وە پیشەكەى بریتى یە لە تیشك خستنە سەر تەندروستى تاكە كەس و خێزان و كۆمەڵگا و گەڕانەوەى ژیانى مرۆڤ

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش:

بەشى پەرستارى لە ساڵى 2015-2016 بە فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵا دامەزراوە, لەو ساڵەدا تەنها بەشى بەیانیانى هەبووە و پاش ساڵێك هەمان بەش ئێوارانیشى كردووەتەوە و وە بەردەوامە هەتا ئێستا, هەر بە فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵا ساڵى 2017-2018 وەرگرتنى خوێندكار لە دەوامى ئێواران لەم بەشە ڕاگیرا هەر وەك هەموو كۆلێژ و پەیمانگاكانى دیكە

ئامانجى کردنەوەى بەش:

ئامانجى كردنەوەى ئەم بەشە پێگەیاندنى كادرى ناوەندە بۆ دام و دەزگا تەندروستیەكان و نەخۆشخانەكان لەكەرتى تایبەتى و گشتى دا.

پێكاته‌ى كۆرس و ماوه‌ى كۆرسى به‌شه‌كه:

سیسته‌مى خوێندن له‌م به‌شه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێندكاران به‌ ڕێگاى ئاسان فێر بكرێن و به شێوازى پراكتیكى و به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كان به‌ وردى فێر بكرێن. وه‌ كۆرسه‌كه‌ پێكدێت له‌ خوێندنى ناو پۆل و تاقیگه‌و ئه‌نجامدانى چالاكى و ئه‌ركى ماڵه‌وه‌. خوێندن له‌م به‌شه‌ به‌ هه‌ردوو زمانى كوردى و ئینگلیزى یه‌, وه‌ ئه‌م به‌شه‌ پێكدێت له‌ دوو قۆناغ كه‌ خوێندكار پێویسته‌ 127 یه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت له‌ هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌دا, وه‌ دواى سه‌ركه‌وتنیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزه‌كان و كۆتایى ساڵ پێویسته‌ خوێندكاران بۆ ماوه‌ى دوو مانگ مه‌شقى پراكتیكى هاوینه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ یان بنكه‌ى ته‌ندروستى پاشان بڕوانامه‌ى ده‌رچونیان پێ ده‌درێت له‌ دبلۆمى په‌رستارى.

گرنگى بەش لە بازاردا:

گرنگى ئەم بەشە لەبازاڕدا پێگەیاندنى كادرى ناوەندە بۆنۆرینگەو نەخۆشخانە تایبەتەكانە وە دەرچوانى ئەم بەشە دەتوانن هەلى كاریان دەست بكەوێت لە شوێنە تایبەتەكان و ئەوانەى خزمەتگوزارى تەندروستى پێشكەش دەكەن لە كەرتى تایبەتدا.


گرنگى بەش لە نێو كۆمەڵگەدا:

خزمەتگوزارى تەندروستییە بە نەخۆش و تاكەكانى كۆمەڵگە ئەوانەى پێویستیان بە دابین كردنى خزمەتگوزارى تەندروستیە.

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

وەك یاریدەدەرى پەرستار ڕۆلأ دەبینێت لەوجێگایەى كارى تێدا دەكات.

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟

خوێنكارى دەرچوى ئەم بەشە ناونیشانى یاریدەدەرى پەرستار وەردەگرێت.

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟

زمانى ئینگلیزى , مایكرۆبایلۆجى , بایۆكیمیسترى

په‌یامى به‌ش:

پێگه‌یاندنى پسپۆڕى تایبه‌ت وه‌ك یاریده‌ده‌رى په‌رستارو وه‌ شێوازى هه‌ڵسوكه‌وت كردنیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و ده‌وروبه‌ر و وه‌ باش جێبه‌جێ كردنى كاره‌كانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌تیدا, وه‌ هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێش چوون و ئه‌نجامدانى كارى پراكتیكى له‌سه‌ر نه‌خۆش و چاودێرى كردنیان به‌ وردى.

دیدگاى به‌ش:

  1. تێگه‌یشتن له‌ بواره‌ جیاجیاكانى ته‌ندروستى و فێربوون له‌ بواره‌ بنچینه‌ى یه‌كانى په‌رستارى

  2. ئاگارداربوون و بونى په‌یوه‌ندى به‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمى یه‌كان و سه‌نته‌ره‌ پزیشكى یه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌

  3. گه‌ڕان و به‌ دواى زانیارى یه‌كان به‌ شێوازى تیۆرى كه‌ بتوانرێت وه‌ك بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى سودى لێ ببینرێت

ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش:

Muhammad Tahir Muhammad Master

Sabah Sharif Muhammad Master

Jamal Karim Shakur Master

محمد طاهر محمد

سه‌رۆك به‌ش

ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان):

محمد طاهر محمد سەرۆكى بەش

ئازاد محمد عزیز بڕیاردەرى بەش/ئەندام

صباح شریف محمد ئەندام

ئيمه‌يلى به‌ش:

dtinursing2016@gmail.com

وانه‌كانى به‌شى په‌رستارى:

قۆناغى يه‌كه‌م:

قۆناغى دووه‌م: